٧ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٠٠:٥٠
Source: Mehrnews
ئیلهام ئەحمەد هۆشداریی له مەترسییەکی گەورە بۆ سووریا دەدات

ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی بازنەی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر لە کاردانەوە بە هەڕەشەی بەرپرسانی تورکیا و دەوڵەت باخچەلی هۆشداریی دا کە ئەو هەڵوێستە دەتوانێت سەقامگیری ناوخۆیی سووریا بخاتە مەترسییەوە و ببێتە هۆی پێکدادانی ناوخۆیی.

 ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی بازنەی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر، هەڕەشەکانی ئەم دواییەی تورکیا و دەوڵەت باخچەلی مترسییەکی گەورە بۆ سەر سەقامگیری ناوخۆیی سووریا وەسف کرد.

ناوبراو بە ئاماژە بە هەڵوێستەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و هێزەکانی هەسەدە وتی: بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و هەسەدە زیاتر لە هەر لایەنێکی دیکە بەدوای یرکگرتوویی ناوخۆیی سووریان.

ئیلهام ئەحمەد لە بەردەوام بوونی گفتوگۆکان لەگەڵ دیمەش هەواڵی دا و زیادی کرد: بە پێی ڕەوتی گۆڕانکارییەکان لە تورکیا دەتوانین گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق درێژە بدەین و تۆکمەی بکەینەوە.

هەروەها داوای ڕۆڵی جیدی تری هێزە نێودەوڵەتییەکانی کرد و وتی: هێزە نێودەوڵەتییەکان ئەبێ ڕۆڵی سازێنەر و کاریگەریان لە سەقامگیری و ڕێگری لە قەیران هەبێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha